AP ١٤٠٣ گوڵان ١ ٠٧:٠٥

گۆڤاری ڕۆزا لوکزامبورگ:

تورکیا هاوکات لەگەڵ چوونە دەەوەی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کوردی سووریا

تورکیا هاوکات لەگەڵ چوونە دەەوەی ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کوردی سووریا

گۆڤاری ڕۆزا لوکزامبورگ پاگەندەی کرد هاوکات لەگەڵ چوونە دەرەوەی 900 هێزە ئەمریکییەکە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، هێرشی زەوینی تورکیا بۆ داگیر کردنی ئەو ناوچە دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ڕۆزا لوکزامبورگ هەواڵی دا:هاوکات لەگەڵ چوونە دەرەوەی 900 هێزە ئەمریکییەکە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا، هێرشی زەوینی تورکیا بۆ داگیر کردنی ئەو ناوچە دەست پێدەکات.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەموو هێزە بیانییەکان لە سووریا خوازیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریان، نووسی: گوشارێکی بێ وێنە لەسەر ئەمریکایە بۆ کشانەوە لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا.

لە درێژەی ئەو وتارەدا هاتووە کە دەستبەجێ دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ناوچە، تورکیا هێرشی زەوینی دەکاتە سەر کوردەکان.

News ID 49872

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha